بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دادگای باڵای دەستووری سوریا شیاوبوونی سێ کەسی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئەم وڵاتە پەسەند کرد کە بڕیارە 26 ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت.
محەممەد جیهاد ئەللحام سەرۆکی دادگای باڵای دەستووری سوریا ڕایگەیاند کە ئەم دادگایە شیاوبوونی هەر یەک لە بەشار حافیز ئەسەد، عەبدوڵڵا سەلوم عەبدوڵڵا و مەحمود ئەحمەد مەرعیی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا پەسەند کردووە و ئەوانی دیکە بە هۆی نەبوونی مەرجی پێویست ڕەتکراونەتەوە.
بە پێی دەستووری سوریا هەر کاندیدێکی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دەبێت دەنگی 35 ئەندامی پەرلەمان بە دەست بێنێت تا بتوانێت بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات./.