دکتۆر قوباد شەفیعی لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری جام کوردی، سەبارەت بە خوێندنی قوتابیە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان، ڕایگەیاند: لە ئێستادا نزیکەی ۱۲ هەزار قوتابی لە زانکۆی کوردستان سەرقاڵی خوێندنن که لەم ڕێژەیەدا نزیکەی ۶ لەسەدیان قوتابی نێودەوڵەتین.
ناوبراو وتیشی: تاکوو کۆتایی ئەم وەرزی خوێندنە ۶۲۹ کەس قوتابی نێودەوڵەتی لە ئاستە جیاوازەکان که بریتین لە ۳۸ کەس قوتابی دکتۆرا، ۵۱۳ کەس قوتابی ماستەر و هەروەها ۷۸ کەس قوتابی کارناسی سەرقاڵی خوێندنن کە لەم ڕێژەیەدا ۵۱۲ کەسیان قوتابی کوڕ و ۱۱۷ کەسیان قوتابی کچن.
بە وتەی بەڕێوەبەری کاروباری نێودەوڵەتی زانکۆی کوردستان، تاکوو ئێستا لە زانکۆی کوردستان ۱۰۵ کەس لە قوتابیانی نێودەوڵەتی خوێندنیان تەواو کردووە.
شەفیعی بە ئاماژە کردن بەوەی کە لەسەدا ۹۳ی قوتابیان نا بوورسین و تێچووی خوێندن دەدەن، ڕایگەیاند: کەمتر لە سەدا ۷ی قوتابیان بوورسیان هەیە کە ۳۱ کەسیان بوورسیەی وەزارەتی زانست و ۱۴ کەسیان بوورسیەی زانکۆی کوردستان گرتوونیەتەوە.
ناوبراو ئاماژەیشی بەوە کرد کە: لەم ڕێژەیەشدا ۵۶۳ کەس لە قوتابیان لە وڵاتی عێراق، ۴۹ کەس لە وڵاتی ئەفغانستان، ۱۳ کەس لە سووریا، یەک کەس لە ئەندۆنزیا، یەک کەس لە ئینگلستان، یەک کەس لە ئازەربایجان و هەروەها یەک کەس لە میسر سەرقاڵی خوێندنن.
بەڕێوەبەری کاروباری نێودەوڵەتی زانکۆی کوردستان بە ئاماژە کردن بە داواکاری وەرگرتنی قوتابی لە زانکۆی کوردستان، ئاشکرای کرد: لە ئێستادا لە وڵاتانی ئەفریقا، لیدی، غینا، نیجەریا، پاکستان و هەروەها تاجیکستان داواکاری قوتابیمان لەم وەرزی خوێندنەدا هەبووە و لە هەوڵی ئەوەداین تاکوو لە بەشەکانی دیکەیشدا قوتابی وەربگرین.
شەفیعی هەروەها بە ئاماژە کردن بەوەی کە کۆلێژی زانستە مرۆییەکان خاوەنی زۆرترین ڕێژەی قوتابیە نێودەوڵەتییەکان بە ژمارەی ۲۵۷ قوتابیە، ڕایگەیاند: زانکۆی کوردستان لە بەشی یاسا، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی، دەروونناسی، زانستە ئابوورییەکان، کۆمەڵناسی و وەرزش بەنۆرە زۆرترین قوتابی وەرگرتووە.
ناوبراو ژمارەی قوتابیانی بەشی ئەدەبیات و زمانە بیانیبەکانی بە ۱۱۶ کەس ڕاگەیاند و وتی: ۵۴ قوتابی لە بەشی زمان و ئەدەبیاتی فارسی، ۴۲ قوتابی لە بەشی زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی و هەروەها ۲۰ قوتابی لە بەشی زمان و ئەدەبیاتی عەرەبی لە زانکۆی کوردستاندا سەرقاڵی خوێندنن.
بەڕێوەبەری کاروباری نێودەوڵەتی زانکۆی کوردستان ڕایگەیاند: کۆلێژی ئەندازیاری بە ۹۱ قوتابی لە بەشەکانی ئەندازیاری کۆمپیوتەر، ئاوەدانی و کارەبا سەرقاڵی خوێندنن.
شەفیعی بە ئاماژە کردن بەوەی کە کۆلێژی زانستە بنەماییەکان بە ۷۳ قوتابی لە بەشی کیمیا، فیزیا و بیرکاری، بایۆلۆژی، ئامار و زانستە زەوییەکان بەنۆرە زۆرترین داواکاری هەبووە، ڕایگەیاند: کۆلێژی کشتوکاڵ و سەرچاوە سروشتیەکان بەنۆرە ۷۲ و ۱۴ قوتابی نێودەوڵەتی هەیە.
ناوبرا وتیشی: کۆلێژی هونەر و ئەندازیاری سەرەڕای هەبوونی پۆتانسییەلی زۆر لەم زانکۆیەدا کەمترین ژمارەی قوتابیانی بیانی هەیە.
بەڕێوەبەری کاروباری نێودەوڵەتی زانکۆی کوردستان، سەبارەت بە شێوەی وەرگرتنی قوتابیان لە بەشە جیاوازەکاندا، ڕایگەیاند: چەندین خزمەتگوزاری و ئاسانکارییەک ئاراستەی قوتابیە بیانییەکان دەکرێت تاکوو ژمارەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەشەکردووی قوتابیان لە ساڵانی داهاتوودا بگاتە هەزار کەس.
شەفیعی وتیشی: زانکۆی کوردستان لە ڕیزبەندی جیهانی تایمز لە ساڵی ۲۰۲۱ دا پلەی ۸۰۰-۶۰۱ی لەنێو زانکۆکانی جیهان، پلەی ۳۰۰-۲۵۱ی لەنێو زانکۆ نوێکانی جیهان و هەروەها پلەی ۲۵۰-۲۰۱ی لەنێو زانکۆکانی ئاسیادا بەدەست هێناوە و لە ریزبەندی زانکۆکانی وڵات لەڕیزی ۲۰ زانکۆ گرنگەکانی وڵاتدایە.
ناوبراو بە ئاماژە کردن بە ئیمتیازەکانی خوێندن لە زانکۆی کوردستان لە کۆتاییدا وتیشی: سوود وەرگرتن لە شوێنێک بە کوالێتی فێرکاریی ( ڕاستەوخۆ و مەجازی) و لێکۆڵینەوەیی، تێچووی خوێندنی کەم، جێگای خەوتن بە کەرەستەی هاتووچۆی بێبەرانبەر، ڕیستۆران و جێگای نان خواردنی هەرزان، هەبوونی بنکەی فێرکاری زمانی فارسی سەربەخۆ، هەبوونی فەرمانگەی کاروباری کۆنسوڵی سەربەخۆ، هەبوونی شوێنێک بە سەقافەتێکی کلتووری و زمانی لە ئاستێکی بەرز، ڕاکێشانە تۆریستی و ئێکۆتۆریستی و مێژووییە جۆراوجۆرەکان و هەروەها خزمەتگوزارییە کتێبخانەیی و وەرزشی و خۆشگوزەرانی و تەندرووسییەکان و ڕاوێژکاری بێبەرانبەر لە ئیمتیازەکانی خوێندن لەم زانکۆیەدایە.