بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرنگترین تەوەری وتارە بەنرخەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە درێژەدا هاتووە:
ئەمساڵ بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەرفەتی ئەوە نەبوو کە لە نزیکەوە چاوپێکەوتنم لە گەڵ کرێکاران بەڕێوە بچێت.
خاڵی گرنگ پاڵپشتییە لە کرێکاران، دابینکردنی هەلی کار، سەبارەت بە کرێکار و ستایشکردنی دەبێت ئەوە بڵێین کە دەستی کرێکار ئەو دەستەیە کە خودا و پێغەمبەر خۆشیان دەوێت، پێغەمبەر (د.خ) دەستی کرێکاریان ماچ کردووە.
کۆمەڵەی کرێکاران مافێکی زۆریان لە سەر کۆمەڵگای ئێمە هەیە، لە بەر ئەوەی کە لە هەر ئابورییەک کە دەیەوێت سەربەخۆ بێت و بەسراوەی جیهانی دەرەوە نەبێت کرێکار ڕۆڵی بەرچاوی دەبێت و ئەستوونی سەرەکییە، وەبەرهێنان لە هەر وڵاتێک بەسراوەی کار و چالاکی کرێکارانە.
لە کۆماری ئیسلامی ئێران مافی کرێکاران زیاترە لە هەر شوێنێکی دیکە، هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە ناحەزان و دوژمنان هەوڵی ئەوەیاندا کە کۆمەڵەی کرێکاران ڕوبەڕوی ئەم دەسەڵاتە بکەنەوە بەڵام ئەم کۆمەڵەیە لە گەڵ شۆڕشی ئیسلامی مایەوە.
پاڵپشتی لە کرێکاران خاڵێکی گرنگە و بەردەوام جەختم لە سەر ئەمە کردووەتەوە. ئەم درووشمەی ئەمساڵ، واتە پاڵپشتی لە وەبەرهێنان، پاڵپشتییە لە کرێکاران.
ئەگەر دەمانەوێت پاڵپشتی لە کەرتی وەبەرهێنانی نیشتمانی بکەین دەبێت پاڵپشتی لە کرێکاران بکەین.
ئەگەر کرێکاران کێشەیان نەبێت سامانی نیشتمانی زیاتر دەبێت، ئەگەر لە کرێکار پاڵپشتی بکرێت باشترین ئەنجامی دەبێت.
پاڵپشتی لە کارێکار تەنیا بەرزکردنەوەی مووچەکەی نییە، نموونەی دیکەش هەیە وەک فێرکاری و بەرزکردنەوەی ئاستی پسپۆڕی و کارامەیی ئەوان کە سوودی بۆ ئەوان و کەرتی ئابوری بە گشتی دەبێت.
دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوونی کرێکاران هەنگاوی کرداری بنرێت.
دۆزینەوە و دابینکردنی هەلی کار یەکێک لە ئەرکە گرنگەکانی حکومەتە، ئەگەر حکومەت پلانی بۆ دابینکردنی هەلی کار بێت و کەڵک لە تواناکانی کەرتی تایبەت بگرێت دەتوانێت یارمەتیدەری کەرتی ئابوری وڵات بە گشتی بێت.
دابینکردنی هەلی کار تەنیا دەسکەوتی ئابوری نییە بەڵکوو کاریگەری کۆمەڵایەتی و سیاسیشی دەبێت.
باشترین و سەرکەوتووترین هەنگاو بۆ بێ کاریگەرکردنی گەمارۆکان پتەوکردنی کەرتی وەبەرهێنانی ناوخۆییە، ئەگەر دوژمنان بزانن کە لە ڕێگای گەمارۆکانەوە زیان بە وڵاتی ئێمە ناگات بە ناچاری واز لەم سیاسەتە دێنن./.