بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەگەرچی نیشانەکانی بەردی گورچیلە مەترسی بۆ سەر ژیانی کەسەکە درووست ناکات بەڵام هۆکارێکە بۆ ئازارێکی توند و تێکدانی حەوانەوە، ڕەنگە زۆر کات بە هۆی ئازارەکەوە سەردانی پزیشک بکەیت.
زیاتر ئەو کەسانە تووشی دروستبوونی بەردی گورچیلە دەبن کە تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 60 ساڵدا بێت، کە لە یەکێل لە گورچیلەکان یان هەر دووکیان ڕوودەدات، کاتێک گرفتەکە زیاتر درێژە دەکێشێت ئەوا بەردەکان لە ڕێگای پیسایی دەچنە دەرەوە یان لە بۆری میزەڵداندا گیردەبن.
کاتێک ئەو گرفتەش ڕوو دەدات ئەم نیشانانە لە جەستەدا ڕوو دەدەن:
ئازارێکی زۆر لە سک و میزەڵان و کەلەکە و پشتدا
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە بۆ 38 پلەی سەدی یان زیاتر
زۆر ئارەقکردنەوە
ئازاری توند و شێوە شەپۆلی دەبێت، واتە ناوبەناو
دڵتێکهەڵاتن و زۆر کاتیش بورانەوە
بوونی خوێن لە مێزدا
هەوکردنی میزەڵان و دروستبوونی ئازار لە کاتی میزکردندا
پسپۆڕان و پزیشکانی نەخۆشییەکانی گورچیلە ئاماژەیان بە دیارترین هۆکارەکانی دروستبوونی بەردی گورچیلە داوە کە بریتین لە:
کەمخواردنەوەی ئاو و شلەمەنییەکان
خواردنی هەندێک جۆری دەرمان
زیادەڕۆییکردن لە خواردنی خوێ
چۆنیەتی ڕێگریکردن لە دروستنەبوونی بەردی گورچیلە:
خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو و شلەمەنییەکان
دورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان
خواردنەوەی ئاو لە گەڵ لیمۆی تازە
کەمکردنەوەی ڕێژەی خوێ لە خواردنەکاندا
گرنگیدان بە سیستەمی هاوسەنگ و تەندرووست./.