بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژنڕاڵ مەک کێنزی فەرماندەی تیرۆریستانی ئەمریکا لە ناوچەکە لە چاوپێکەوتنی کەناڵی حوڕەی ئەمریکی وتی کە ئێمە لە سەر داوای حکومەتی عێراق هاتووینەتە ئەم وڵاتە و لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا درێژە بە شەڕی دژ بە داعش دەدەین و ئەم شەڕەش هێشتا کۆتایی نەهاتووە.
ناوبراو وتی کە لە ئێستادا هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەو شەڕە دەکەن و ئەرک و ڕاسپاردەی هێزەکانی ئێمە زیاتر مەشق و ڕاهێنانی ئەوانە.
مەک کێنزی سەبارەت بە داهاتووی هێزەکانی ئەمریکاش لە عێراق وتی کە ئەم بابەتە لە ڕێگای دانوستانەکانی بەغدا و واشنتن یەکلایی دەکرێتەوە و پێم وایە لە داهاتوویەکی نزیکدا عێراق بە جێ ناهێڵین./.