بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە لە گەڵ سوریا بۆ هاوردەکردنی گازی ئەم وڵاتە لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕێکەوتن دەکرێت.
ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ بەسام تۆعمە وەزیری نەوتی سوریا لە شاری بەغدا، وتی: هەر دوو شاندی سوری و عێراقی لە سەر دۆسیەی گاز وتووێژێکی زۆریان کردووە.
وەزیری نەوتی عێراق وتی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە سەر هاوردەی گاز لە سوریا ڕێکەوتنێک واژۆ دەکرێت.
وەزیری نەوتی سوریاش ڕایگەیاند کە ئاسۆیەکی گەش لە بەردەم هاوکارییەکانی ئەم وڵاتە و عێراق دەبینرێت./.