بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبو حۆڕ بەسری لە فەرماندەکانی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی بە پاڵپشتی لە تیرۆریستان بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای دیالە تۆمەتبار کرد.
ناوبراو وتی کە زۆربەی هێرشەکان بە ئامانجی بۆشایی ئەمنی لە دیالە بە پاڵپشتی پێشمەرگە دەکرێت.
جێگری فەرماندەی یەکەی 30 ی حەشدی شەعبی وتی: ئێمە گومانمان لەوەدا نییە کە پاڵپشتی لە تیرۆریستان دەکرێت و ئەگەرێکی زۆریشە لە لایەن پێشمەرگەوە بێت تا حەشدی شەعبی لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستان لە پارێزگای دیالە بە لاواز پیشان بدەن.
ڕاشیگەیاند کە پاڵپشتی لە تیرۆریستان لە چوارچێوەی هەوڵەکانی گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیە بۆ ناوچە کێشە لە سەرەکان./.