بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی ئەخبار ی لوبنان ڕایگەیاندووە کە حەسان دەیاب سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئەم وڵاتە لە سەردانەکەیدا بۆ قەتەر داوایکردووە کە هەلێکی کاری بۆ بدۆزنەوە.
دەیاب لەو سەردانەدا لە گەڵ میری قەتەر و سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە وەزیرەکانی ئەو وڵاتە کۆبووە و لە یەکێک لە کۆبوونەوەکاندا داوایکردووە کە حکومەتی دەوحە هەلێکی کاری بۆ بدۆزێتەوە.
ئەو داوایەی سەرۆک وەزیرانی لوبنانیش بابەتێکی چاوەڕواننەکراو بۆ بەرپرسانی قەتەری بووە و لەوەدا ماونەتەوە کە چ کاردانەوەیەکیان لە بەرامبەریدا هەبێت.
حەسان دەیاب هەفتەی ڕابردوو سەردانی قەتەری کرد و ئامانج لە سەردانەکەش وەرگرتنی هاوکاری دارایی لەم هەلومەرجە دژوارە ئابورییە بە تایبەت بۆ 750 هەزار کەس لە لوبنان بووە./.