بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن سەلمان وتی: داوای پەیوەندییەکی باش لە گەڵ ئێران دەکەین، کێشەی ئێمە هەندێک سیاسەتی ناوچەیی ئێرانە و لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیەش دەدەین.
جێنشینی سعوودیە وتی کە ئێمە لە سەدا 90 ی پرسەکانی ناوچەکە و جیهان لە گەڵ ئەمریکا هاوڕاین و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هاوبەشی ستراتیژی ڕیاز هەژمار دەکرێت.
بن سەلمان وتی: هیوادارین کە حوسییەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن بێنە سەر مێزی دانوستان و دەستپێشخەرییەکەی سعوودیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە وەک خۆی ماوەتەوە./.