بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق شەوی سێ شەممە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا بە گرنگییەوە باسی سەردانەکەی محەممەد جەواد زەریف ی بۆ ئەم وڵاتە کرد.
ناوبراو وتی: هەوڵی لێک نزیککردنەوەی تێڕوانینی ئێران و وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس دەدەین.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: ناسەقامگیری ناوخۆیی لە عێراق کاریگەریی لە سەر وڵاتانی ناوچەکە داناوە.
فۆئاد حوسێن وتی کە عێراق بە ڕاشکاوانە باس لە کێشە و گرفتەکانی ناوچەکە دەکات./.