بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو کۆبوونەوەدا بیر و ڕا سەبارەت بە ڕێکارەکانی گەیشتن بە سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و ناوچەکە و ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و توندووتیژی ئاڵوگۆڕ کرا و جەختیش لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان و پتەوکردنیان لە سەرجەم بوارەکاندا کرایەوە.
ڕێکەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا تایبەت بە ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق دوو تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکەی بارزانی و زەریف بووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە سەقامگیری هەرێمی کوردستان بە لای تارانەوە بابەتێکی پڕبایەخە.
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانیش لە بەرامبەردا ڕایگەیاند کە موڵەتی ئەوە نادەین لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لە سنورەکانی ئێران بکرێت./.