جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, ته‌مموز 3, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

کتێبی «ئەفسانەکانی وڵاتی ئێمە» بڵاوکرایەوە

جام کوردی - کتێبی «ئەفسانەکانی وڵاتی ئێمە» بڵاوکرایەوە.

نیسان 26, 2021
in کەلتوری
A A
0

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، “ئەفسانەکانی وڵاتی ئێمە” کۆبەرهەمێکی ٣ بەرگیی تیپ‌ناسانەی ئەفسانە هەورامییەکانە کە بە مێتۆدی ئارنە تامسۆن لە لایەن، نوسەر و توێژەری ناوداری وێژە و کولتووری هەورامان، کوورش ئەمینی بەرهەمهاتووە.
ئەفسانەکان بەشێکی زۆر گرنگ لە کولتوور و شارستانییەتی هەر قەوم و نەتەوەیەکن، کە دەکرێت لە ڕوانگە و بۆچوونی جیاوازەوە بخرێنە بەر توێژینەوە و شرۆڤەی لێکۆڵەران.
“ئەفسانەکانی وڵاتی ئێمە” کۆبەرهەمێکی ٣ بەرگیی تیپ‌ناسانەی ئەفسانە هەورامییەکانە کە بە مێتۆدی ئارنە تامسۆن لە لایەن، نوسەر و توێژەری ناوداری وێژە و کولتووری هەورامان، کوورش ئەمینی بەرهەمهاتووە.
نووسەر لەم بەرهەمەدا بۆ یەکەمین جار لە سەر میتۆدی زانستیی ناسراو بە ” پێڕستی بابەتیانەی ئارنە تامسۆن” ناوەڕۆکی ئەفسانەکان شی و شرۆڤە دەکات. شێوازی پۆلێنکاریی ئەم بەرهەمە، بە گشتی مێتۆدی چیرۆکناسانی “ڕێبازی بەراوردکاری”یە کە بە “ڕێبازی فەنلاندی” ناسراوە. لەم ڕووەوە “ئەفسانە هەورامییەکان”یش دەبنە خاوەن پێگەی بەرچاوی خۆیان لە سیستەمی پۆلێنکاریی نێونەتەوەییدا. لەو نموونانەدا کە کۆدی پۆلێنکاریی ئەفسانەکان نەدۆزراونەتەوە، لە شێوازی پێشنیاریی توێژەر (H/AT/N) کەڵک وەرگیراوە و کۆدی ئەفسانە تۆمار کراوە. کۆکردنەوە، هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەی ئەم بەرهەمە، بێجگە لە ئەرک و ماندووبوونی کۆمەڵکێکی زۆر لە هۆگرانی وێژە و فەرهەنگ، ٨ ساڵ لە کات و ژیانی نووسەر و لێکۆڵەر کوورش ئەمینی بۆ تەرخان کراوە تاکوو لەم ڕێگایەوە بەشێک لە ئەفسانەکانی ناوچەی هەورامان زیندوو بکرێنەوە و بە شێوەیەکی زانستیانە بخرێنە بەردەست خوێنەران و لێکۆڵەرانی ئەو بوارە.
بەرهەمی ناوبراو لە سێ بەرگی گالینگۆریی قەوارە وەزیری پێکهاتووە و پتر لە ١٥٥٠ لاپەڕەیە.
بەرگی یەکەم لە ٥٥٤ لاپەڕەدا، جیا لە ناساندنی “ئوستوورەیەکی هەورامی” بە زمانی هەورامی، بە زمانی فارسی نووسراوە. ئەم بەرگە لە ٤ بەش و ١٣ پاژ، هەروەها فۆنیتیکی هەندێک لە ڕستە گرنگەکان و نوانەی کۆتایی کتێبەکە پێکهاتووە. پێشەکیی سەرەکی کتێبەکە ٢٤ لاپەڕەیە و بە زمانی هەورامی نووسراوە. بەشی یەکەم بریتیە لە بابەتە گشتییەکان بە پاژەکانی: وێژەی زارەکی و فۆلکلۆر، پێویستیی لێکۆڵینەوە، چەمکە سەرەکییە بەکارهێنراوەکان، هۆ و گرنگایەتیی ئەفسانەکان، بناغەی ئەفسانە هەورامییەکان، تیۆرییە بنەماییەکان لە ئەفسانە هەورامییەکاندا، تیپ‌ناسیی ئەفسانە هەورامییەکان، لێکدانەوە و شرۆڤە، هەڵدانەوە و هەڵسەنگاندنی کورتی چەند ئەفسانە، ئوستوورەیەکی هەورامی، وەرگێڕاوی چەند ئەفسانە بە زمانی فارسی و نوانە.
بەرگی دووهەم لە ٤٨٧ لاپەڕەدا هەڵگری دەقی ڕەسەنی ئەفسانەکان تا کۆتایی تیپی سیحر و جادووە. ئەم بەرگە زیاتر لە ٨٥ ئەفسانەی لە خۆگرتووە، کە لە سەرەتای هەر ئەفسانەیەکدا، پاش ئاماژەدان بە تیپی سەرەکیی ئەو ئەفسانە، کورتە ئاماژەیەک دراوەتە سەر ئەفسانە هاوشێوەکانی لە نێە فارس‌زمانان و هەندێ جاریش نەتەوەکانی دیکەدا. لە کۆتاییشدا نوانەی هەورامیی کەسەکان، چەمکەکان، ئاژەڵەکان، مژارەکان و هته هاتووە.
بەرگی سێیەم، ٥٥٢ لاپەڕەیە و بریتیە لە: تیپە مێژووییەکان، کەسایەتییە ئایینی و رۆمانسییەکان، کورتە چیرۆکەکان، چیرۆکە کەنیناوییەکانە. بێجگە لەو نموونانەی کە لە بەشی دووەمدا شرۆڤە کراون و کاریان لە سەر کراوە، لەم بەرگەدا، زیاتر لە ٥٠ گێڕانەوەی مێژوویی و ناوچەیی، کە هەندێ جار لە لایەن لێکۆڵەران وەک ئەفسانە ناوزەد کراون، تۆمار کراوە. لێکدانەوەی ٣ ئەفسانەی تیتیل و بیبیل، سەلیم جەوهەری و نازمەرجان بەشێکی دیکە لەم بەرگەن. هەندێ پەندی نێو ئەفسانەکان لە گەڵ ژیاننامەی ٤ کەس لە وەگێڕە سەرەکییەکانی کتێب پاژێکی دیکە لە بەرگی سێهەم پێکدێنن. وشەنامە و نوانەش بەشی کۆتایی بەرگی سێیەمن.

Previous Post

“بارهەڵگریی زێڕ” لە فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی کوردی “لەندەن” نمایش دەکرێت

Next Post

مستەفا کازمی: ئێران هاوبەشی ستراتیژیی عێراقە

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
مستەفا کازمی: ئێران هاوبەشی ستراتیژیی عێراقە

مستەفا کازمی: ئێران هاوبەشی ستراتیژیی عێراقە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 405

ته‌مموز 1, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 404

حوزه‌یران 29, 2025
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 405

ته‌مموز 1, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 404

حوزه‌یران 29, 2025
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 405

ته‌مموز 1, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 404

حوزه‌یران 29, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020