بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار کاژێر 3:00ی بەیانی بەکاتی کوردستان دەستیپێکرد و براوەکانی بە شێوەی خوارەوە ناساند:
1- فیلمی “Promising young women” خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین سیناریۆی ئۆریجیناڵی بردەوە.
2- فیلمی The father” خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشتری سیناریۆی وەرگیراو بردەوە.
فیلمی The father خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشتری سیناریۆی وەرگیراو بردەوە.
فلۆریان زێللەر رۆماننوسی فەرەنسی لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە
3- فیلمی Another Round خەڵاتی ئۆسکاری بۆ فیچەری نێودەوڵەتی بردەوە.
فیلمی Another Round خەڵاتی ئۆسکاری بۆ فیچەری نێودەوڵەتی بردەوە
4- دانیێل کالویا خەڵاتی ئۆسکاری ۆ باشترین ئەکتەری یاریدەدەر لە فیلمی Judas and the black Messiah بردەوە.
دانیێل کالویا ئۆسکاری باشترین ئەکتەری یاریدەدەری بۆ فیلمی Judas and the black Messiah وەرگرت.
5- سێرجیۆ لۆپێز، مایا نیل و جامیکا ویڵسن ئۆسکاریان بۆ باشترین مەیکئەپ و هەیرستایڵ لە فیلمی ma rainey’s black bottomبەردەوە.
سێرجیۆ لۆپێز، مایا نیل و جامیکا ویڵسن ئۆسکاریان بۆ باشترین مەیکئەپ و هەیرستایڵ لە فیلمی ma rainey’s black bottomبەردەوە.
6- ئان رۆس خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین دیزاینەری جلوبەرگ بردەوە.
7- ستۆدیۆی مۆشن پیکچەر ئاند تێڵیڤیژن فەند، خەڵاتی ئۆسکاری رێزلێنانی بەبۆنەی 100 ساڵەی خزمەتکردنی لە کەرتی سینەما پێبەخشرا.
8-کڵۆوی چاو، خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بۆ فیلمی نۆمادلاند بردەوە.
9- فیلمی Sound of Metal خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین سیستەمی دەنگی بردەوە.
فیلمی Sound of Metal خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین سیستەمی دەنگ بردەوە
10- فیلمی Two distant strangers خەڵاتی ئۆسکاری بۆ کورتەفیلمی ئاکشنی زیندوو بردەوە.
فیلمی Two distant strangers خەڵاتی ئۆسکاری بۆ کورتەفیلمی ئاکشنی زیندوو بردەوە
11-فیلمی If anything happens I love you خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین کورتەفیلمی ئەنیمەیشن بردەوە.
12- فیلمی سۆوڵ خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین فیلمی فیچەری ئەنیمەیشن بردەوە
13- فیلمی کۆلیتی خەڵاتی ئۆسکاری بۆ کورتە دۆکیۆمێنتاری بردەوە.
فیلمی کۆلیتی خەڵاتی ئۆسکاری بۆ کورتە دۆکیۆمێنتاری بردەوە
14- فیلمی تێنەت خەڵاتی باشترین ڤیژوال ئیفێکتی بردەوە.
هەریەکە لە ئەندرو جاکسن، دەیڤد لی، ئەندرو لۆکلی و سکۆت فیشەر، ئەو خەڵاتەیان بۆ کارکردنیان لەسەر ڤیژواڵ ئیفێکتی فیلمی تێنەت پێبەخشرا.
فیلمی تێنەت خەڵاتی باشترین ڤیژوال ئیفێکتی بردەوە
15- یون یوژون خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمە ئەکتەری یاریدەدەر بردەوە بۆ رۆڵی لە فیلمی میناری.
16- فیلمی مانک خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین دیزاینی بەرهەمهێنان بردەوە.
17- فیلمی My Octopus Teacher خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین فیچەری دۆکیۆمێنتاری بردەوە.
18-فیلمی ساون ئۆف مێتاڵ خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئێدیت بردەوە. ئەم فیلمە لە دەرهێنانی دەرهێنەری ئەمریکی داریوس ماردەر-ە و ریز ئەحمەد ئەکتەری بەریتانی بە رەچەڵەک پاکستانی رۆڵی ئەکتەری سەرەکی تێدا دەگێڕێت. فیلمەکە یەکێکە لە فیلمە دیارەکانی ئۆسکاری ئەمساڵ و بۆ شەش خەڵات بەربژێر کرابوو کە دیارترینیان باشترین ئەکتەر و باشترین فیلمە.
19- فیلمی مانک، بووە خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین وێنەگرتنی سینەمایی. فیلمی مانک فیلمێکی درامی کۆمیدییە و لە دەرهێنانی دەیڤد فینچەر-ە/
20- فیلمی fight for you خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین گۆرانی ئۆریجیناڵ بردەوە
21- فیلمی “نۆمادلاند” خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین فیلم بردەوە
22- ئانتۆنی هۆپکینس خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەر بۆ فیلمی “زە فازەر” بردەوە
23- فرانسیس ماکدۆرماند خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمە ئەکتەر بۆ فیلمی ” نۆمادلاند” بردەوە