بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حکومەتی کۆریای باشور ئەمڕۆ دووشەممە لە سەر لێدوانێکی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە دژی مون جائە ئین سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە هاتە دەنگ بەڵام لە سەر لێدوانەکان هیچ هەڵوێستێکی نەبووە و تەنیا بە ئاماژە باسی کردووە.
نووسینگەی سەرۆک کۆماری کۆریای باشور ڕایگەیاندووە کە وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پێشووی وڵاتانی دیکە بە شیاو نازانین.
ترەمپ ڕۆژی هەینی سەرۆک کۆماری کۆریای باشوری بە دانوستانێکارێکی لاواز ناو برد و و ڕایگەیاندبوو کە لە بەرامبەر پێنەدانی تێچووە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی، دزییەکی سەربازیی لە واشنتن کردووە.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاندبوو کە سەرۆکی کۆریای باکور هیچ بایەخێک بە سەرۆک کۆماری دراوسێکەی باشوری نادات./.