بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ڕێگای تەلەفوونەوە پەیوەندیی بە وەزیری دەرەوەی ئیماراتەوە کرد و پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزانی لەو کرد.
پەیوەندییە تەلەفوونییەکەی چاوش ئۆغلۆ و عەبدوڵڵا بن زاید ئالی نهیان یەکەم پەیوەندی نێوان بەرپرسانی باڵای تورکیا و ئیماراتە لە ساڵی 2017 تا ئێستا و پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات بەردەوام لەم چوار ساڵەدا ئاڵۆز بووە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی دەیەوێت کۆتایی بە ئاڵۆزییەکان لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس بێنێت. ناوبراو بە دیاریکراوی ئاماژەی بە سعوودیە و ئیمارات دا و وتی کە هیچ بەربەستێک لە بەردەم چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان نابینێت.
حکومەتی تورکیا لە مانگی ئابی 2020 وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر ڕێکەوتنی سازشت لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، باڵیۆزەکەی خۆیی لە ئیمارات کشاندەوە./.