بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عاموس یادلین کە ئێستا سەرۆکی پەیمانگەی توێژینەوەیی ئاسایشی ڕژێمی زایۆنیستییە، وتی: ئەو مووشەکەی سوریا کە ئاراستەی نزیک دیمۆنا کراوە تۆڵەی ئێرانییەکان بۆ ڕووداوەکەی نەتەنز نییە.
ناوبراو وتی: دۆخەکە جێی نیگەرانییە، ئەگەرچی ئێران و حیزبووڵا لە گەڵ ئیسرائیل کێشەیان هەیە، بەڵام هێشتا باشتر بوو کە ئەو مووشەکە لە مووشەکەکانی ئێران نەبووە./.