بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەتائیبی حیزبووڵای عێراق جەختیکردەوە کە گرووپەکانی خۆڕاگری هیچ کات چەکی خۆیان ڕادەست ناکەن.
ئەبوعەلی عەسکەری بەرپرسی کاروباری ئەمنی کەتائیبی حیزبووڵا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە حەشدی شەعبی هیچ کات هەڵناوەشێتەوە و ئەگەر شتی واش ڕوو بدات، خۆڕاگری ئیسلامی شوێنی سەرجەم هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکاتەوە.
ناوبراو وتی کە گرووپەکانی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق هیچ کات چەکی خۆیان ڕادەست ناکەن.
کەتائیبی حیزبووڵا لە گرووپە سەرەکییەکانی حەشدی شەعبییە کە بنکە سەربازییەکانی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو چەند جار کەوتووەتە بەر هێرشی ئەمریکییەکان./.