بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جومعە عناد سەعدون وتی کە بەغدا هەوڵی کڕینی فڕۆکەی شەڕکەر لە وڵاتانی پێشکەوتوو دەدات.
ناوبراو وتی: هێزی وشکانی هەرچەندە بەهێزیش بێت بە بێ پاڵپشتی و هاوکاری هێزی ئاسمانی توانای پرۆسە سەربازییەکانی نییە و هێزی ئاسمانی بەشێکی هەرە گرنگی کۆتایی هێنان بە شەڕەکانە.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی کە لە ماوەی سێ ساڵ شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش، هێزی ئاسمانی ڕۆڵی گەورەی لە هاوکاریکردنی هێزی وشکانی هەبووە./.