بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میک واڵاس نوێنەری ئیرلەندا لە پەرلەمانی ئەورووپا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە داعش بەرهەمی داگیرکردنی نایاسایی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە بووە.
ناوبراو وتی: داعش لە ڕووخانی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە کەڵکی وەرگرت و زۆربەی ئەندامانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لەو گرتووخانانەی ئەمریکا لە عێراق ئازاد کران.
ئەم ئەندامەی پەرلەمانی ئەورووپا وتی: کاتێک حکومەتی عێراق بۆ شەڕی دژ بە داعش داوای هاوکاریی لە باراک ئۆباما کرد، داواکارییەکەی ڕەتکردەوە بەڵام ئێران هاوکاریی عێراقی کرد.
میک واڵاس وتی کە لەو کاتەدا ئەمریکا، وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس و ئیسرائیلی بۆ ڕووخانی سوریا پڕچەک کرد./.