بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەو وڵاتە بۆ ئەرکێکی دیاریکراو لە عێراقدا دەمێننەوە.
کەناڵی جزیرە لە سەر زاری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە ڕایگەیاندووە کە ئەرکی ئەو هێزانە هاوکاریکردنی حکومەتی عێراق و هاوبەشەکانی دیکەی ئەمریکا لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر سەرۆک وەزیرانی عێراق پێکهێنانی لێژنەیەکی بۆ دیاریکردنی میکانیزمی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ڕاگەیاندبوو./.