بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندرووستی ئێران ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا 516 هەزار و 860 دۆزی ڤاکسێنی کۆرۆنا بە خەڵک دراوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 21 هەزار و 644 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا لە ئێران 2 ملیۆن و 237 هەزار و 89 کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 405 توشبووی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەست داوە و بەمەش کۆی گشتی قوربانییەکانی ئەم پەتایە گەیشتووەتە 66 هەزار و 732 کەس.
وەزارەتی تەندرووستی ئێران هەروەها ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا یەک ملیۆن و 785 هەزار و 358 توشبووی کۆرۆنا چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و چاکبوونەتەوە.
لە کۆتایی ڕاگەێندراوەکەی وەزارەتی تەندرووستی ئێراندا هاتووە کە تا ئێستا 14 ملیۆن و 386 هەزار و 423 پشکنینی کۆرۆنا لەم وڵاتەدا کراوە./.