بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەمود سەباغ سەرۆکی پەرلەمانی سوریا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەک شەممە ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئەم وڵاتە بۆ سورییەکانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات لە 21 ی مانگی ئایار و بۆ ناوخۆی وڵاتیش لە 26 ی مانگی ئایار 2021 بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە موڵەتی تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکانی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا سبەی دووشەممە 19 ی نیسان بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دەست پێدەکات./.