بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 5.9 ڕێختەر پارێزگای بوشەهری ئێرانی هەژاند.
بومەلەرزەکە لە قووڵایی 10 کیلۆمەتری زەوی ڕوویداوە و لە پارێزگای فارسیش هەستی پێکراوە.
تا ئێستاش سێ بومەلەرزەی دیکە بە گوڕی 4.5 و 3.9 و 4.4 لە ناوچەکە ڕوویداوە.
بومەلەرزەکە زیاتر ناوچەی گەناوەی پارێزگای بوشەهری گرتووەتەوە./.