بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەک شەممەی هەفتەی ڕابردوو لە بەشێک لە تۆڕی کارەبای وێستگەی ناوەکیی شەهید ئەحمەدی ڕەوشەن لە نەتەنز ڕووداوێک ڕوویدا. عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێران ڕایگەیاند کە ئەو کردەوە تیرۆریستییە و ڕژێمی زایۆنیستیی بە پیلانداڕێژی ئەو کردەوەیە ناساند.
وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسە ئەنجامدەری کردەوە تیرۆریستییەکەی نەتەنزە، کەسێکە بە ناوی ڕەزا کەریمی کە پێش ئەو کردەوە بۆ دەرەوەی وڵات هەڵهاتووە و لە ئێستادا هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی دەستیپێکردووە./.