بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆشکی کرملێن ڕیزی دارایی و سەروەت و سامانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیای بڵاو کردەوە.
پوتین لە ساڵی 2020 بڕی 131 هەزار و 900 دۆلار داهاتی هەبووە.
داهاتی ناوبراو لە ساڵی 2019 بڕی 128 هەزار و 350 دۆلار بووە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا خاوەنی شوقەیەکی 77 مەتری، گەراجێکی 18 مەتری و 2 ئۆتۆمبێلی کۆنی مۆدێلی Volga GAZM21 و Niva SUV و لۆرێیەکە.
ڤلادیمیر پوتین لە ئێستا کەڵک لە شوقەیەکی 153 مەتری و گەراجێکی 18 مەتری وەردەگرێت./.