بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بازاڕی ئەسفەهان بینا و ئاسەوارێکی کۆنی مێژووییە کە یەکێک لە ئامانجە گرنگە گەشتیارییەکانی ئەم شارەیە کە بە یەکێک لە جەمسەرە گرنگەکانی کەرتی گەشتیاری ئێران دادەنرێت.
کاتێک دەچیتە ئەم بازاڕەوە، خەڵکانێکی زۆر دەبینیت کە بە ئیش و کارێکەوە سەرقاڵن، دەیان پیشەی کۆن و مێژوویی هێشتا لەم بازاڕەدا ماون.
بازاڕی ئەسفەهان لە هەر لایەکەوە لە گۆڕەپانی کۆنی شارەکە لە بازاڕی سەربازەکان لە قەیسەریە تا بەشی ناسراو بە چیت سازان لە گۆڕەپانی نەخشی جیهان هەمووی تێکەڵاوی جوانی، ساکاری، شکۆ و گرنگییە کە لە یەک شوێندا بە ناوی بازاڕە سرنجڕاکێشەکەی ئەسفەهانەوە ناوبانگی دەرکردووە.
مێژووی ئەم بازاڕە بۆ 800 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە. کردنەوەی ئەم بازاڕە لە سەردەمی دوو حکومەتی سەلجوقییەکان و سەفەوییەکان بووە.
بازاڕەکە چەندین بەشی مەزهەبی، زانستی، خزمەتگوزاری وەک مزگەوت، خوێندنگە، میوانخانە و حەمام لە خۆ دەگرێت.
بازاڕی ئەسفەهان یەکێک لە گەورەترین و کۆنترین بازاڕە مێژووییەکانی ئێرانە کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری ناوخۆی و بیانی بۆ خۆی ڕادەکێشێت./.