بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی شەمخانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر وەڵامی لێدوانەکانی ڕۆبرت مالی بەرپرسی کاروباری ئێرانی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دایەوە و وتی: بەدەر لەوەی کە ئەورووپا هێز یان ئیرادەی ڕازیکردنی ئەمریکای بۆ هەڵگرتنی تەواوی گەمارۆکان و گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی هەبێت یان نە، لە هەر هەلومەرجێکدا تاران لە سەر هیچ بابەتێکی دیکە دانوستان ناکات.
بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی لە پاش گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی، هەوڵی واژۆکردنی ڕێکەوتنێکی درێژخایەن دەدات./.