بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شا مەحمود قورەیشی وەزیری دەرەوەی پاکستان هەواڵی سەردانێکی دوو ڕۆژەی سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیای بۆ وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
قورەیشی وتی کە پەیوەندییەکانی پاکستان و ڕووسیا بەرەو باشتربوون دەڕوات و ڕووسیا ڕۆڵی گرنگی لە پرۆسەی ئاشتی ئەفغانستان هەیە.
لاوڕۆڤ ئەمڕۆ دەگاتە پاکستان و لە گەڵ گەورە پەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئەمە یەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەی ڕووسیایە بۆ پاکستان لە ساڵی 2012 تا ئێستا./.