بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە کۆبوونەوەی ڤیەننا لە نێوان ئێران و لایەنەکانی دیکەی ڕێکەوتنی ناوەکی بەڕێوە بچێت، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت سەرجەم سزا و گەمارۆ زاڵمانەکانی ئەمریکا هەڵبگیرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە شاندی دانوستانکاری ئێران لە ڤیەننا بە کەناڵی پرێس تیڤی ڕاگەیاندووە کە تاران هیچ بژاردەیەک بەدەر لە هەڵگرتنی سەرجەم سزا و گەمارۆکان قبووڵ ناکات.
ئەو سەرچاوە ئێرانییە – کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە – ڕایگەیاند کە تاران هیچ ئەنجامێکی کۆبوونەوەکەی ڤیەننا بەدەر لە هەڵگرتنی سەرجەم گەمارۆکان قبووڵ ناکات.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەگەر کۆبوونەوەکەی ڤیەننا ئەنجامێکی بەدەر لە هەڵگرتنی سەرجەم گەمارۆکان بێت، دەبێت ڕۆبرت مالی بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەستی بەتاڵ بگەڕێتەوە واشنتن./.