بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆن کێری نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کاروباری کەش و هەوا سەبارەت بە ئەگەری کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی کە واشنتن بە هۆی چەند پرسێکی گرنگی چارەسەرنەکراو درێژە بە مانەوەی خۆی لەم ناوچەیە دەدات.
ناوبراو وتی: گرنگ ئەوەیە کە لە داهاتوودا چی ڕوو دەدات، پێم وا نییە کە ئەمریکا لەناکاو کۆتایی بە بوونی سەربازیی خۆی لە ناوچەکە بێنێت.
کێری وتی: ئێمە بەردەوام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنینەوە لە بەر ئەوەی کە چەند پرسێکی گرنگ ماوە و هێشتا چارەسەر نەکراون، ئەمریکا دەیەوێت هاوکاری ئەو لایەنانە بکات کە دەیانەوێت یارمەتیدەری دابینکردنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە بن./.