بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامارەکانی وەزارەتی تەندرووستی تورکیا پیشان دەدات کە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە لە ڕۆژانی شەممە و یەک شەممەی ئەم هەفتەیە ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد. لە ڕۆژی شەممە 44756 و لە ڕۆژی یەک شەممە 41998 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە تورکیا تۆمار کراوە.
تورکیا لە ڕووی ژمارەی توشبووان و مامناوەندی توشبوونی هەفتەیی بە پەتای کۆرۆنا لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە.
تا ئێستا لە تورکیا 3 ملیۆن و 487 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 32 هەزار و 263 کەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە./.