بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی بەندکراوانی فەڵەستینی ئەمڕۆ بە بۆنەی ڕۆژی منداڵ لە فەڵەستین ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ماوەی سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵ 230 منداڵیان دەستبەسەر کردووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە زۆربەی ئەو کەسانەش لە دانیشتووانی قودسی داگیرکراون و لە هەلومەرجێکی دژواردان و ئەشکەنجەش دراون.
بە پێی ئامارە فەرمییەکانی فەڵەستین، 4400 بەندکراوی فەڵەستینی بە تایبەت 39 ژن لە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدان.
لە ڕژێمی زایۆنیستی یاسایەک هەیە کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو ڕژێمە دەتوانن فەڵەستینییەکان بە بێ هیچ بەڵگەیەک و تەنانەت بە بێ دادگاییکردن تا 5 ساڵ زیندانی بکەن./.