بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ئەوەی کە هەواڵی دەستبەسەرکردنی شازادە حەمزە بن حوسێن جێنشینی پێشووی ئەردەن بە درۆ خرایەوە، ناوبراو لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردەوە.
کەناڵی بی بی سی ڤیدیۆیەکی لە شازادە حەمزە بڵاوکردەوە کە لە لایەن پارێزەرەکەیەوە بۆ ئەو کەناڵە نێردراوە.
شازادە حەمزە لەو پەیامەدا شای ئەردەنی بە لاوازبوون لە بەڕێوەبردنی وڵات تۆمەتبار کردووە.
وتیشی کە ڕۆژی شەممە سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکان منی بینی و وتی کە موڵەتم نییە سەردانی دەرەوە بکەم، پەیوەندیم لە گەڵ کەسانی دیکە بێت یان لە گەڵ کەسێکی دیکە کۆببمەوە، تەنانەت لە ڕێگای ئۆنلاینەوە.
جێنشینی پێشووی ئەردەن ڕەتیکردەوە کە پەیوەندی بە دۆسیەکانی گەندەڵی و بێ متمانەیی خەڵک بەرامبەر بە حکومەتەوە بێت./.