بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە شەوی شەممە برای شای ئەردەن و چەندین بەرپرسی باڵای ئەم وڵاتە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کودەتا لە دژی دەسەڵاتەکەی عەبدوڵڵای دووەم دەستبەسەر کراون.
هۆی دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانەش پلانی کودەتا لە دژی دەسەڵاتی ئێستای ئەردەن بووە. هێشتا دیار نییە کە کام برای شای ئەردەن دەستبەسەر کراوە بەڵام دەوترێت شەریف بن زاید نوێنەری شازادە عەلی بن حەسەن لە نێو دەستبەسەرکراوەکاندایە.
پەیامنێرێکی زایۆنیست لە تویتێکدا بە ئاماژە بە شەپۆلی دەستبەسەرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەردەن ڕایگەیاندووە کە حەمزە جێنشینی پێشووی ئەم وڵاتە و هاوسەرەکەی بە ناوی مەلیکە نور لە ماڵەوە زیندانی کراون. چەندین سەرچاوەی دیکە ڕایانگەیاندووە کە 20 بەرپرسی باڵای ئەردەن دەستبەسەر کراون.
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ڕایگەیاندووە کە ئەم هەڵمەتەی دەستبەسەرکردنە لە پاش ئاشکرابوونی پلانێکی کودەتا بووە. بەرپرسێکی ئەردەنی ڕایگەیاندووە کە دەستبەسەرکردنەکان پەیوەندی بە هەڕەشە لە دژی ئاسایشی نیشتمانی ئەم وڵاتەوە بووە.
بەرپرسێک لە دەزگای هەواڵگری ئەردەن هەوڵی کودەتای بە پیلانێکی ناوخۆیی و دەرەکی ناو بردووە. دەوترێت کە لە نێو دەستبەسەرکراوەکان کەسێکی سعوودی هەیە./.