بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران هەواڵی پەیوەندییەکی تەلەفوونیی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و ئامۆژگاریی ناوبراو بۆ گرتنەبەری هەڵوێستێکی ئەرێنی لە سەر ڕێکەوتنی ناوەکی ڕاگەیاند.
زەریف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لە گەڵ ژان ئیۆ لۆدریان داوام لە ناوبراو کرد کە فەرەنسا هەڵوێستێکی ئەرێنیی لە سەر ڕێکەوتنی ناوەکی لە دانوستانەکانی ڤیەننا هەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە داوام لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کردووە کە ڕێز لە بەڵێنەکانی وڵاتەکەی لە ڕێکەوتنی ناوەکی بگرێت و پابەندی گەمارۆ نایاساییەکانی ئەمریکا نەبێت./.