بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لێدوانێکی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بۆ هەڵگرتنی قۆناغ بە قۆناغی گەمارۆکان ڕەتکردەوە.
ناوبراو وتی: وەک چۆن کە پێشتریش بە ڕاشکاوانە باس کراوە، هیچ پێشنیارێکی قۆناغ بە قۆناغ تاوتوێ ناکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: سیاسەتی کۆتایی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵگرتنی تەواوی گەمارۆکانە.
خەتیب زادە وتی: گەمارۆکان بە واتای ئەو بڕیارانەی کە ترەمپ لە پاش کشانەوەی لە ڕێکەوتنی ناوەکی دەریکرد، یان ئەو گەمارۆیانەی کە ناوبراو دەستپێکەری بووە و هەروەها ئەو گەمارۆیانەی کە ئەمریکا بە هەر بیانوو و پاساوێک ڕایگەیاندووە./.