بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی کە زیاتر لە 547 هەزار ئەمریکی بە هۆی توشبوون بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.
ناوبراو وتی کە ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لەم وڵاتە لە کۆی گشتی کوژراوانی هەر دوو شەڕی جیهانی، شەڕی ڤێتنام و 11 ی سپتمبێر زیاتر بووە.
بە پێی دوایین ئاماری زانکۆی جۆنز هاپکنز، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 30 ملیۆن و 447 هەزار کەس و قوربانیانی ئەم پەتایەش لەو وڵاتە زیاترە لە 551 هەزار کەس./.