بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ندێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە سەر ڕێکەوتنە ستراتیژییەکەی نێوان ئێران و چین هاتە دەنگ.
ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: سەبارەت بە ڕێکەوتنی نێوان ئێران و چین، سزاکانی ئێستای ئەمریکا لە دژی ئێران وەک خۆی دەمێنێتەوە و ئەمریکا هەر ڕێگایەکی بێ کاریگەرکردنی سزاکان لە لایەن تارانەوە تاوتوێ دەکات بەڵام واشنتن لە بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ڕێکەوتنی ناوەکی لە گەڵ چین یەک هەڵوێستی هەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا وتی کە سزاکانی سەر ئێران بەدەر لە ڕێگای دیپلۆماسی هەڵناوەشێتەوە.
نێد پرایس وتی کە ئەمریکا ئامادەیە بە هاوبەشی لە گەڵ ئێران بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێتەوە./.