بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆشکی ئیلیزێ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هەر سێ سەرۆکی فەرەنسا، ئەڵمانیا و ڕووسیا لە سەر چەندین تەوەر بە تایبەت گەڕانەوەی ئێران بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی وتووێژیان کردووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا، ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەبارەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران وتووێژیان کردووە.
بە پێی بەیاننامەکە، ئەو سێ وڵاتە ڕایانگەیاندووە کە درێژە بە هەوڵەکانیان بۆ گەڕانەوەی ئێران بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی دەدەن./.