بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود زەجراوی ئەندامی هاوپەیمانی سائیرۆن سەر بە ڕەوتی سەدر وتی کە هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو وتی: لایەنە سیاسییەکان و ئەندامانی پەرلەمان لەوە نیگەران نین کە حکومەت وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دوا بخات.
ئەندامەکەی هاوپەیمانی سائیرۆن هەروەها وتی کە هیچ پاساوێک بۆ دواخستنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە نییە./.