بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی تەلەگرامی سابرین نیوز ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە 3 کاروانی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای بابل (ناوەڕاستی عێراق)، پارێزگای دیوانیە (باشوری عێراق) و شاری ناسریە لە پارێزگای زیقار (باشوری ڕۆژهەڵاتی عێراق) کراونەتە ئامانج.
سابرین نیوز هەروەها گرتەی ڤیدیۆیی هێرشی سەر دوو کاروانی سەربازی ئەمریکای لە بابل و دیوانیە بڵاو کردووەتەوە.
هێشتا هیچ کەس یان لایەنێک بەرپرسیاریەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ نەگرتووە./.