بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە یاوەری شاندێک و بە پێشوازی فەرمی حکومەتی تاجیکستان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دووشەممە پایتەختی ئەم وڵاتە.
سەردانە دوو ڕۆژەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشدارییە لە نۆیەمین کۆنفرانسی ” دڵی ئاسیا – ڕەوتی ئیستەنبووڵ ” و هەروەها وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی باڵای تاجیکستان سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەر دوو وڵات.
هەروەها بڕیارە زەریف لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەفغانستان، پاکستان، هیندستان و ئازەربایجان کۆببێتەوە.
15 وڵاتی دڵی ئاسیا بریتین لە ئێران، ئەفغانستان، تاجیکستان، پاکستان، چین، ڕووسیا، هیندستان، کازاخستان، قڕقیزستان، تورکمانستان، ئۆزبەکستان، تورکیا، ئازەربایجان، سعوودیە و ئیمارات./.