بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعد محەممەد کەعبی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی وتی کە وتووێژی ستراتیژی داهاتووی نێوان بەغدا و واشنتن تەنیا بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە.
ناوبراو وتی: پەرلەمان یاسای کشانەوەی هێزەکانی بێگانەی لە عێراق پەسەند کردووە، خەڵکیش بۆچوونی خۆیان بە ڕاشکاوانە ئاشکرا کردووە، داواکاری خەڵک ئەوەیە کە حکومەتی بەغدا لە وتووێژەکانی لە گەڵ ئەمریکییەکان بە جیدی داوای کشانەوەی ئەو هێزانە بکات.
ئەم شرۆڤەکارە سیاسییە وتی: وتووێژی ستراتیژی داهاتووی نێوان بەغدا و واشنتن تەنیا دەروازەیەکە بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتەیە و پێویستە حکومەتی بەغدا هەنگاو بەرەو جێبەجێکردنی داواکارییەکەی خەڵک و یاساکەی پەرلەمان بنێت./.