بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی mbc میسری وتی کە عێراق قۆناغی زۆر دژواری بە هۆی چەندین شەڕەوە تێپەڕاندووە و ماوەیەکی زۆر ناسەقامگیر بووە بەڵام ئێستا خاوەنی سیستەمێکی سیاسی دیمۆکراسییە و قۆناغی شەڕی ناوخۆیش بەسەرچووە.
ناوبراو وتی: عێراق هەوڵ دەدات سەر لە نوێ خۆی بونیاد بنێتەوە و بەم هۆیەوە بە هەموو شێوازێک پاڵپشتی لە وەبەرهێنەران دەکات.
کازمی وتی کە حکومەت بۆ پاڵپشتی لە وەبەرهێنەرانی بیانی جیدییە و دۆخی ئەمنی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ باشتر دەبێت و ئەم ڕەوتەش بەردەوام دەبێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: سوپای ئێمە لە لایەن داگیرکەرانی ئەمریکییەوە زوڵمێکی زۆری بەرکەوت بەڵام ئێستا بەهێزەوە ماوەتەوە و ورەی زۆری بەرزیشی بۆ شەڕی دژ بە پاشماوەکانی داعش هەیە./.