بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی میرئەشرەفی سەبارەت بە ڕێژەی بازرگانی دەرەکی ئێران لە ساڵی 1399 ی کۆچی هەتاوی وتی: لە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 73 ملیار دۆلار بازرگانی دەرەکی بووە کە 34.5 ملیار دۆلار پشکی هەناردە و 38.4 ملیار دۆلار پشکی هاوردە بووە.
ناوبراو وتی: لە ڕووی کێشەوە کۆی گشتی بازرگانیی ئێران 145 ملیۆن تەن بووە کە زیاتر لە 112 تەن پشکی هەناردە و 33 تەنیش هاوردە بووە.
وتیشی کە چین بە 19 ملیار دۆلار گەورەترین هاوبەشی بازرگانی ئێران لە ساڵی 1399 ی کۆچی هەتاوی بووە./.