بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە عێراق لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان پێویستی بە هێزی شەڕکەری دەرەکی نییە.
ناوبراو لە هەمان کاتدا ڕایگەیاند کە عێراق پێویستی بە پاڵپشتییە نێودەوڵەتییەکان و بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش و هەروەها هاوکاری هەواڵگری و ئەمنی هەیە.
کازمی وتی کە هەندێک لایەن لە عێراق بوونەتە بەربەست لە بەردەم چالاکییەکانی حکومەت بە تایبەت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بەڵام حکومەت لە گەڕانەوەی شکۆی دەسەڵات سەرکەتوو بووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن وتی کە ئەم پەیوەندییانە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی هەر دوو ولاتە و دەبێت بوارەکانی وەک ئابوری، ئەمنی، ڕۆشنبیری و تەندرووستی بگرێتەوە.
لێدوانەکانی کازمی لە کاتێکدایە کە تا چەند ڕۆژی داهاتوو سێهەم گەڕی وتووێژی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا دەست پێدەکات./.