بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ئەمریکا بە پێی ڕێکەوتنی قەتەر و لە ماوەی دیاریکراو هێزەکانی لە ئەفغانستان نەکشێنێتەوە، ڕوبەڕوی شەڕی چەکداری دەبێتەوە.
تاڵیبان داوای لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کردووە کە ئەم دەرفەتە مێژووییە بۆ کۆتایی هاتنی شەڕ لە ئەفغانستان لە دەست نەدات.
بە پێی ڕاگەێندراوێکی گرووپی تاڵیبان، پاشگەزبوونەوەی بایدن لە کشانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان زیان بە پێگەی نێودەوڵەتی ئەمریکا دەگەێنێت.
جۆبایدن لە یەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی خۆی لە پاش وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە بە هۆکاری تەکنیکی و زۆر دژوار، پابەندی وادەی دیاریکراو بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان نابێت.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی نایەوێت بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئەفغانستان بمێنێتەوە بەڵام کشانەوەی هێزەکان دەبێت لە سەر بەرنامە و پارێزراو بێت./.