بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماهر تاهیر بە توندی ڕەخنەی لەو وڵاتانە گرت کە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاسایی کردووەتەوە.
ناوبراو وتی: ڕژێمە عەرەبییەکان ئیسرائیل بە هاوپەیمان و گەلی فەڵەستین بە دوژمنی خۆیان دەزانن.
بەرپرسی بەشی پەیوەندییە سیاسییەکان لە بزوتنەوەی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەڵەستین وتی کە وڵاتانی عەرەبی تەنیا پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاسایی نەکردووەتەوە بەڵکوو چوونە قۆناغی هاوپەیمانی لە گەڵ ئەو ڕژێمەش.
وتیشی کە تێڕوانینی بەرەی گەل ئەوەیە کە ڕەوتی ستەمکاری جیهانی، زایۆنیزم و شوێنکەوتووانی ئەوان لە جیهانی عەرەب، دوژمنی گەلی فەڵەستینن./.