بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە کەشتییەکی بارهەڵگر سەر بە کۆمپانیایەکی ڕژێمی زایۆنیستی لە دەریای موکران بە مووشەک کراوەتە ئامانج و زیانی پێگەیشتووە.
کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئەو کەشتییە لە وڵاتی تانزانیا بەرەو هیندستان بەڕێکەوتووە و پاش هێرشەکەی دەریای موکران درێژەی بە ڕێگاکەی داوە.
کەشتییەکە سەر بە کۆمپانیای XT Management و بارەگاکەی لە بەندەری حەیفایە لە فەڵەستینی داگیرکراو.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە ناتوانێت ڕاستەوخۆ ڕاست و درووستی ئەم هەواڵە پشتڕاست بکاتەوە. وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستیش ڕایگەیاندووە کە سەرقاڵی تاوتوێکردنی هەواڵەکەیە./.