بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوریا ئەمریکای بە تاڵانکردنی بەرهەمی دانەوێلەی ئەم وڵاتە و گواستنەوەی بۆ عێراق تۆمەتبار کرد.
ئاژانسی سانا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەمریکا 18 بارهەڵگر گەنمی تاڵانکراوی سوریایان بۆ هەرێمی کوردستان گواستووەتەوە.
سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا لە دەروازەی سنوریی سیمالکا بۆ گواستنەوەی نەوت و بەرهەمەکانی دانەوێڵەی دزراوی سوریا بۆ هەرێمی کوردستان کەڵک وەردەگرێت./.